بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئامادە بوون لە کۆمیسیۆنی بنەمایی 90 ی مەجلیسی شوورای ئیسلامی، وەڵامی پرسیارەکان سەبارەت بە شێوەی بەڕێوەبردنی یاسای ستراتیژی مەجلیس و دانوستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی دایەوە.
لە ئەو کۆبوونەوە بەڕێز پژمان فەر سەرۆکی کۆمیسیۆن و بەڕێزان نەبەویان، خزریان و بەیگی نەژاد پرسیارەکانی خۆیانیان سەبارەت بە ڕەشنووسی ڕێککەوتنی ڤیەنا پرسی.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێشکەش کردنی ڕاپۆرتێک لە ڕەوتی دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ هەڵوەشاندنەویە گامرۆکان، جەختی کرد: بۆ گرووپی دانوستانکار بەرژەوەندی ئابووری ئێران لە ڕێککەوتنەکە، لەبەرچاو گرتنی هێڵە سوورەکان و پاراستنی وان و زانست و تەکنۆلۆژیای خۆجەیی ئاشتی خوازانە بە شێوەی جیدی سەرەنجیان پێ دەدرێت.
Your Comment